چاویارنیوز – دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێرلەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە هێرشكرایە سەر ( شوان سابیر)، دواتر باری تەندروستی ناوبراو تێكچووە و ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراو لەناو شاری هەولێر، هێرش كرایە سەر( شوان سابیر) لە ئیستادا دۆخی تەندروستی ناوبراو تێكچووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
پێشتر شوان سابیر لەدوای هێرشكردنە سەری ڕاگەیاندبوو كە لەسەر ئەوەی پێشتر رەخنەم لە حكومەت گرتووە، لە دەوام دەگەڕامەوە لە نزیك گوندی ئیسپانی، سێ ئۆتۆمبێل ڕێیان لێگرتم و لێدانێكی باشیان كردم كە ژمارەیان شەش تا حەوت كەس دەبوون لێیان دەدام.
ئەوەشی وت، ئەو كەسانەی هێرشیان كردە سەرم هەڕەشەی ئەوەیان لێكردم ئەگەر جارێكی دیكە ڕەخنە لە حكومەت بگرم و داوای دەستلەكاركێشانەوەی مەسروربارزانی بكەم، دەمكوژن، بۆیە منیش سكالای یاسایی تۆماردەكەم.
No Comment! Be the first one.