چاویارنیوز _ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند: دەسەڵاتی سوریا داوای کۆتاییهێنان بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتەکەی دەکات، لەهەمان کاتدا ناوچەیەکی فراوانی خاکی سوریا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە بیانییەکاندایە، هیچ یەکێک لە ئەو هێزانە لەسەر بانگهێشتی دیمەشق نەچونەتە ئەو وڵاتە.
لاڤرۆڤ وتیشی: ئەگەر ئەو جوڵانەی بەرامبەر کوردەکان هەیە سەبارەت بە دامەزراندنی ئۆتۆنۆمی، ئەنجامێکی بەرجەستەی لێبکەوێتەوە، ئەوا دۆزی کورد لە هەموو ئەو وڵاتانەدا کە کورد تێیدا دەژی، دەتەقێتەوە.
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا:
دۆزی كورد لە ناوچەكە دەتەقێتەوە
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا باس لەوەدەکات: ئەگەر کوردەکان لە سوریا ئۆتۆنۆمی بەدەستبهێنن، ئەوا دۆزی كورد لەهەموو ئەو وڵاتانەی کە کوردیان تێدایە، دەتەقێتەوە

No Comment! Be the first one.