چاویارنیوز – دوای ئەوەی دوێنێ مەزڵوم عەبدی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری حکومەتی دیمەشق و سەرۆکی فەرەنسا، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخرا.
نوێنەری رۆژئاوا لە پاریس ڕایگەیاندووە: کۆبونەوەکەی رۆژی هەینی نێوان شاندی رۆژئاوا و حکومەتی دیمەشق دواخرا.
وتیشی: بڕیاربوو بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی شاندی رۆژئاوا لەگەڵ شاندنی دیمەشق بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی سوریا کۆببنەوە.
باسی لەوەشکرد: نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا نێوەندگیریی شاندنی رۆژئاوا و دیمەشق دەکەن.
دیدارەکەی مەزڵوم عەبدی لەکۆشکی ئەلیزێ هەڵوەشایەوە
نوێنەری خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان لە پاریس ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەی رۆژی هەینی نێوان شاندی رۆژئاوا و حکومەتی دیمەشق دواخرا.

No Comment! Be the first one.