چاویارنیوز _ تارق چەلەنک نوێنەری وەقفی لێکۆڵینەوە و پەروەردە و ئیکۆپۆڵەتیک ناسراوبە EKEAV ، لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمانی (دیموکراسی و خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی)، بەشداری کرد و وتی: پرسی کورد تەنها پرسێکی ناوخۆیی تورکیا نییە، هاوکات دەبێت لە چوارچێوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
وتیشی، دەبێت چەمکی هاوبەشی تورک و کورد بئافرێنرێن، کە جیاکارییان تێدا نەبێت و خزمەت بە ئاشتی بکەن.
ڕاشیگەیاند: پێویستە پەند لە ڕووداوە مێژووییەکان وەربگرین، ڕەخنەی لەوە گرتووە نابێت بەرپرسانی دەوڵەت لە گوتارە سیاسییەکانیاندا لەبەرامبەر پرۆسەیەک ناوی (پرسی کورد)ە یان (دیموکراسیی)یە، چەمکی (تورکیای بێ تیرۆر)بەکاربهێنرێت، ئەم دەربڕینە دەبێتەهۆی شێواندن و چارەسەرنەکردنی پرسەکە.
باسی لەوەشکرد، دەبێت پەیوەندییەکانی تورکیا لەسەر ئاستی کەلتوری و زۆر بواریتر لەگەڵ کوردی ڕۆژهەڵات و باشوور و ڕۆژئاوا دروست بکرێت، پێویستە ئەو ئابلوقانەی خراوەتەسەر سنوورە دەستکردەکان لاببرێن وەک گەشتی ئاسمانی ئامەد-ئەرزڕۆم، ئامەد-سلێمانی.
تارق چەلەنک:
دەبێت چەمکی هاوبەشی تورک و کورد بئافرێنرێن
نوێنەری وەقفی لێکۆڵینەوە و پەروەردە و ئیکۆپۆڵەتیک لە ئەنقەرە بەشداری کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیای کرد بۆ پرۆسەی ئاشتی و داوایکرد برایەتی کوردو تورک دروست بکرێت.

No Comment! Be the first one.