چاویارنیوز ـ عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتداران، ئێوە زوڵم و ستەم لە شەش ملیۆن کەس دەکەن! خۆتان ملیاردێرو خەڵک برسی! یادی مەولودەکەشتان نمایشی سیاسییە.
عەلی حەمەساڵح دەنووسێت: ئیمامی عومەر دەفەرموێ، خراپترینم، ئەگەر خۆم تێربم و خەڵک برسی!
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ئاماژە بەوەشدەکات: ئەمانە، نەک تێر! ملیاردێرن؛ نەوت و زەوی و سەرانەی بازگە.. موڵک لە دەرەوە، پاڵاوگەی نەوت و بانک و پرۆژەو زەوی و بازرگانی دەرمان….. هتد.
ڕاشیگەیاندووە، ئافرەتێکی بێ هاوسەریش ١٠٠ هەزاری هەبوو بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانی ١٠ ساڵە بڕیویانە.
عەلی حەمەساڵح:
دەسەڵاتداران یادی مەولودەکەشتان نمایشە
عەلی حەمەساڵح دەڵێت: ئەمانە پێچەوانەی ئیمامی عومەرن، نەک برسی نین، بەڵکو ملیاردێرن؛ نەوت و زەوی و سەرانەی بازگە.. موڵک لە دەرەوە، پاڵاوگەی نەوت و بانکیان هەیە.

No Comment! Be the first one.