چاویارنیوز _ دەستەی پەروەردەو فێركردن لە ئیدارەی خۆسەریی رۆژئاوای كوردستان، لە ٤ی ئەیلولی ٢٠٢٥ەوە بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانە حکومی و ئەهلییەکانی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی ئاگادار کردووەتەوە لە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پرۆگرامی وانە وتنەوەی حکومەتی کاتی سووریا.
بەپێی میدیاکانی ڕۆژئاڤای کوردستان، ئیدارەی خۆسەر جەختی لەوە کردووەتەوە، چیتر پرۆگرامی خوێندنی دەوڵەتی سوریا لە هیچ قوتابخانەیەک لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ناخوێندرێت، هەروەها دروستی بڕیارەکەو گشتاندنیان بۆ قوتابخانە جۆراوجۆرەکان کردووە و بەبێ جیاوازی بەسەر هەموو قوتابخانەکاندا جێبەجێ دەکرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئیدارەی خۆسەر بە ڕەسمیی پرۆگرامەکان ڕایدەگەیەنێت.
لە چەند مانگی رابردوودا دۆسیەی پەروەردە بووە بابەتی گفتوگۆو دانوستان لە نێوان ئیدارەی خۆسەرو حکومەتی کاتی سوریا بەبێ گەیشتن بە رێککەوتنێکی هاوبەش سەبارەت بە پرۆگرام و دانپێدانان بە بڕوانامەکان و ئیدارەی دامەزراوەکانی خوێندن لە ناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر.
دەسەڵاتی خۆسەر پرۆگرامی وانەوتنەوەی حکومەتی کاتی سووریای هەڵوەشاندەوە
بەپێی میدیاکانی ڕۆژئاڤای کوردستان، ئیدارەی خۆسەر جەختی لەوە کردووەتەوە، چیتر پرۆگرامی خوێندنی دەوڵەتی سوریا لە هیچ قوتابخانەیەک لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ناخوێندرێت.

No Comment! Be the first one.