چاویارنیوز _ دەم پارتی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سەعات 10:00ی بەیانی، تولای حاتیمۆغوڵاری و تونجەر باقرخان هاوسەرۆکانی ئێستای پارتەکە، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە گرتووخانەی ئەدیرنە دەکەن و دوای سەردانەکەش لە سەعات 12:00ی نیوەڕۆدا لەبەردەم گرتووخانەکە، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دەدەن.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، هەر ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30 حاتیمۆغوڵاری و باقرخان سەردانی فیگەن یوکسەکداغ، لە گرتووخانەی کاندرا دەکەن.
ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، لە سەردانەکانیاندا هاوسەرۆکانی دەم پارتی ، باسی دوایین پێشهاتەکان و ئەو هەنگاوانە دەکەن، کە لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا تاوەکو ئێستا نراون.
دەم پارتی سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش دەکات
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی دەم پارتی، لە دوو دیداری جیاوازدا، ئەمڕۆ وەفدێکی پارتەکە سەردانی هاوسەرۆکانی پێشووتری پارتەکەیان لە زیندان دەکەن.

No Comment! Be the first one.