چاویار نیوز – مژدە مەحمود ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆدەزگاکان ڕاگەیاندن وتی، ئایا دەکرێ هاوشێوەی دەیان ساڵی ڕابردوو هەر حیزبێک دەسەڵاتی ڕەهای لابێت و هەر شەخسێک دوو شەخص سەرۆکایەتی حکومەتیان لابێت.
وتیشی،جا ئەگەر هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن هەوڵ نەدەن ئەو واقعەی هەیە بیگۆڕن و دەیان ساڵی تریش هەر بەهەمان شێوەی ڕابردوو بەردەوام بێت گرنگی ئەو هێزانەی دەرەوەی دەسەڵات چیە، ئێ ئەم هێزانە هەبن هەر حکومڕانی وەک ڕابردوو بێت، خۆ گریمان نەشبن هەر وەک ڕابردوو دەبێت، کەواتە بوون و نەبوونی ئەوان چیە لەوێستگە گرنگەکان کە دەکرێ گۆڕانکاری گەورە بکەن و باڵانسێک دروستبێت و بەها بۆ دامەزراوەکان بگێردرێتەوە.
هێمای بەوشکرد، ئەگەر هەر قسەو بەیاننامەو پۆستکردن بێت چالاکوان و خەڵکی ئاساییش دەتوانێ بیکات، کە جوڵەو کرداری گەورە نەکەن ئەم هێزانە، ئێستا فرسەتێک هاتۆتە پێشەوە دەکرێت گۆڕانکاری گرنگ و زۆر کاری گەورە لەبەرژەوەندی خەڵک بکرێت گەر ئەو هێزانە ئازائەتیان هەبێت و بیانەوێ گۆڕانکاری بکەن، بەو هیوایەی بێنە پێشەوەو ئەمە بکەن کە لەبەرژەوەندی خەڵکە چونکە ئێستاش درەنگ نیە.
No Comment! Be the first one.