چاویارنیوز _ لە راگەیەنراوێکدا، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان بڵاویکردەوە، رووداوەكەی ئەمشەوی نزیك بازگەی كەڵەوانان، رووداوێكی هاتووچۆی ئاسایی بووە.
کارزان شێرکۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت: رووداوەکەی بازگەی کەڵەوانان، پەیوەندی بە هیچ کردەوەیەکی ئەمنییەوە نییە و تەنها روداوێکی هاتوچۆ بووە، کە ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا هەندێک فیشەک و تەقەمەنی کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، تەقیونەتەوە. تیمەکانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەریخستووە کە روداوەکە سروشتییە.
لە ئێستاشدا یەکێک لە بریندارەکان گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
ئاسایشی هەرێم هەموو دەنگۆکان دەتدەکاتەوەو پەیوەندی بەهیچ رووداوێکی هێرشکردنەوە نەبووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەندێک لە میدیاکانی هەرێم، رووداوەکەیان بە هێرشی درۆنی بۆسەر پارتێکی ئۆپۆزیسیۆنی خۆرهەڵاتی ناوبرد.
رووداوەکەی کەڵەوانان پەیوەندی بەهیچ هێرشێکەوە نییە
دوای ئەوەی ئەمشەو ئۆتۆمبێلێک لە بازگەی گوندی کەڵەوانان تەقییەوە، ئایایشی کوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
No Comment! Be the first one.