چاویارنیوز _ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی دەڵێت
رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و دەرگا دەکاتەوە لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی دیکەمان بەپێی دەستوور و لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە.
لە دوای ئەم رێککەوتنە، هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ دابینکردن و گەرەنتیکردنی هەموو ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، چونکە دوای ساڵانێکی زۆر لە قەیران و ناکۆکی، ئێستا کاتی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و کارکردنی هەمەلایەنە بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو روویەکەوە.
زۆر سوپاسی تیمەکانی دانووستانکار و ئەو کەس و لایەنانە دەکەم کە بەردەوام هاوکار و پشتیوانی گەورە بوون بۆ سەرکەوتنی دانووستانەکان و بەبێ ئەوان ئەم دەستکەوتە گرنگە بەدی نەدەهات.
قوباد تاڵەبانی:
رێککەوتنی نەوتی دەرگا دەکاتەوە لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەموو کێشە و ناکۆکییەکان
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم دەڵێت: دوای ساڵانێکی زۆر لە قەیران و ناکۆکی، ئێستا کاتی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و کارکردنی هەمەلایەنە.

No Comment! Be the first one.