چاویارنیوز _ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: هەرچەندە کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی زۆر ئەرێنی بوو و دەستپێکێکی زۆر باش بوو، بەڵام هیچ جۆرە رێککەوتنێک لەنێوانیاندا ئیمزا نەکراوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا یەکێتی و پارتی چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و نەگەیشتوون بە رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم و کاندیدی سەرۆک کۆمار.
نێچیرڤان بارزانی:
رێککەوتن لەنێوان پارتی و یەکێتی نەکراوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و تاڵەبانی ئەرێنی بووە.
No Comment! Be the first one.