چاوبار نیوز- سەرباری ناکۆکی نێوان فواد حسێن و زێباری، بەشێکی گەورەی ململانێی نێوانیان پەیوەندی بە نیگەرانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتییەوە هەیە لە فواد حسێن.
بەپێی زانیارییەکان، فواد حسێن کارەکتەری سەرەکی رێککەوتنی نێوان بارزانی و مالیکی بووە، بەڵام توڕەیی ئەمەریکای لەرێککەوتنەکە بۆ بارزانی روون نەکردووەتەوە.
زانیارییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، دوای ڤیتۆی ئەمەریکا لەسەر کاندید کردنەوەی مالیکی، بارزانی نیگەرانی خۆی لە فواد حسێن نەشاردووەتەوە، ئەمەش کاریگەری هەبووە لەسەر رەخنەگرتنی زێباری لە بێ رۆڵی فواد حسێن لەکۆنفرانسی میونخ دا.
No Comment! Be the first one.