چاویارنیوز _ لەماوەی زیاتر لەیەک ساڵدا، پەرلەمانی کوردستان تەنها یەک دانیشتنی کردووە کە 2024/12/2 بوو و پەرلەمانتارەکان سوێندی یاساییان خواردووە، لەوکاتەوە تا ئێستا کە زیاتر لە ساڵێک دەبێت، هیچ دانیشتنێکی تری پەرلەمان بەڕێوەنەچووە.
چاودێرانی سیاسی لە باشووری کوردستان دەڵێن: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەستە بە ڕێککەوتنی یەکێتی و پارتییەوەو هێشتا ئاسۆی ڕێککەوتن دیارنییە.
No Comment! Be the first one.