چاویارنیوز _ د. ڕەعد ڕەفعە سەرۆکی ئەنجومەنی تەوتین ڕایگەیاند: هەرێم لەماوەکانی ڕابردوودا نەیویستووە پابهندبێت بە ڕێککەوتنەوە لەگەڵ بەغدا و یاسای بودجهی (2023، 2024، 2025) جێبەجێنەکردووە و هەرێم و هاووڵاتیانیش هیچ ماف و ئیمتیازاتێکی عێراق نەیگرتۆتەوەو بێبەشبووە لەو ئیمتیازاتانە.
ڕاشیگەیاند: لەو ماوەیەدا کە هەرێم لەگەڵ ناوەند ڕێککنەکەوتووە، لەچەند ڕوویەکەوە زەرەر مەندبووە وەک:
یەکەم: لە عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن و نیو هاووڵاتی دامەزراون، بەڵام لەو ژمارەیە هاووڵاتیی هەرێمی تێدانییە.
دووەم: لەعێراق بەتێکڕا حەوت ملیۆن هاووڵاتی سوودمهندبوون لە هاوكاریی چاودێریی كۆمەڵایەت، بەڵام لەو ژمارەیەش تەنها (72) هەزاریان لە كوردستانە و ئەو ڕێژەیەش دەگاتە 1%. بەڵام بە پێچەوانەوە ئەگەر ڕێککەوتنەکان جێبهجێبکرێن ئەوا بەشی هەرێم دەگاتە(14%).
سێیەم: لەعێراق بڕی ئەو قەرزە نێودەوڵەتییەی وەرگیراوە و (50) ملیار دۆلارە و تایبەتە بەپرۆژەكان، هەرێم لەهیچی سومەندنهبووه.
چوارەم: حکومەتی هەرێم نزیکەی (55) مووچهی فەرمانبەرانی نەداوەو لای حکومەتە، بهتهواوی خوراوه یان لێیبڕاوه.
پێنجەم: لە عێراق دوو هەزار قوتابخانە و (150) نەخۆشخانە دروستکراوە، بەڵام هیچیان لەهەرێم نین و لێیان بێبهشبووه.
زیانەکانی هەناردەی نەوت بۆ هەرێم
پرۆفیسۆرێک دەڵێت: پێشتر کە حکومەتی هەرێم نهوتی خۆی دەفرۆشت، هیچ داهاتێکی بۆ هەرێم دیار نهبووه، ئەو نهوت و بڕە بەنزین و گاز و غازەیشی دەستیاندەکەوت، بەنرخێکی گران دەدرا بە هاووڵاتیان، ئەویش دەبوو لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی حزبەوە بدرایە.

No Comment! Be the first one.