چاویارنیوز _ ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایدەگەیەنێت: بە هەوڵێرییەکی خۆش و شیرین دەڵێ (عەزیزی من لۆ بزرم.. کورە ڕەشکەوە)، بەڵام عەزیزم بە خودای رەشی ناکاتەوە، چونکە نانی چەواشەکارییەکەی لەوەدایە. وەڵلا دەنا رەشکاتەوە هیچی نامێنێ پەخشی بکاتەوە. ئەدی رەشکاتەوە چۆن درۆی پارەدارکراو سپی کاتەوە؟ ئیشەکەی ئەوەیە شمەکی درۆ لە بازاڕی هەڵمەتی پیلانگێڕی و رووماڵی دەلەسە ساغ بکاتەوە.
وتیشی: نەکراوە و نەبوە کە جەماعەتێک بەیانیان باسی ئاڤاکردنەوەی وڵات و ئارامی و ئاسایش بکەن و ئێوارەکەی کەناڵی ئەحبابیان هەموو شتێک بروخێنێ بەسەر یەکدا. بەیانیان بە قات و ریباتەوە باسی نیشتمان و حکومەت و یەکریزی کورد دەکەن و ئێوارەکەی بە بیجامەوە لە پەیجی سێبەر و شەوەکەی بە پۆشاکی ریلاکسەوە لە کەنالی پارەدار کراو هیچی تیاناهێڵن، بزمارەو بزمارە و نەخێر … بزمار نییە مێخە .
ستران عەبدوڵڵا ڕایگەیاند: چاویان نابینایە لە ئاستی بەسەرهاتەکانی هەولێر و سلێمانییان پێ فوستاتی شەڕە ، هەرچی ئاوەرۆی رق و قینی هەیانە رووی لە کانیاوی پاکی سلێمانی دەکەن. ئەوان پێیان خۆشە سلێمانی بۆ ئارامی و یاساپەروەری یەکلانەبێتەوە . لای ئەوان بۆچی باشە ئەم دەڤەرە؟ با خەڵکەکەی قەت نەحەسێنەوە و هەمیشە بە پیلان و ئەزێتدان دەورە درابن . شاری (هەڵمەت و قوربانی) یە و بۆ ئەوەی بۆ هەڵمەت و بوژانەوە راست نەبێتەوە پێویستە هەمیشە( قوربانی)بێت.
ڕاشیگەیاند: نەکراوە و نەبیستراوە .. رووداوی پایتەخت و شەڕی عەشرەت قەت نابێتە هەواڵ ، بەڵام گێرانەوەی پیلانگێڕی و کودەتایان لە نیوەی رێ پێ حەیف و مەخابنە.
ئاماژە بەوە دەکات: ئاخری عەزیزم کوێ رەشکاتەوە؟ ئەو هەموو ئیشەکەی بڵاوکردنەوە و پەخشی دڵەراوکێیە و بۆ ئەمە ژووری ئۆپەراسێۆنی دەمەزەردکردنەوەی نیگەرانی و بێئومێدکردن و لەبیر بردنەوەی مووچە و گوزەرانیان داناوە.
دەڵێت: ئیشی ئەوان ئاواکردنەوەی ئارامی و دڵنیایی نییە، ئەوان بە سروشت و بە تۆمار و بە بەسەرهات ماڵی شێواویان دەوێ و شڵەژان و پەتی باریکی نێوان ئارامی و یەکلاکردنەوەیان پێ خۆشە. حەزیان لە ئارەقی شەرم و پەرۆشی نییە ، کەیفیان بە فرمێسکی تیمساحییە
ستران عەبدوڵلا
ستران عەبدوڵڵا بۆ میدیای پارتی: عەزیزی من لۆ بزرم
ستران عەبدوڵڵا ڕایگەیاند: چاویان نابینایە لە ئاستی بەسەرهاتەکانی هەولێر و سلێمانییان پێ فوستاتی شەڕە.

No Comment! Be the first one.