چاویارنیوز _ سروە محەمەد ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: پاساوی حکومەتی فیدڕاڵی بۆ نەناردنی مووچە، شکستی هەرێمه لە گەیاندنی داهاتی ناوخۆ، بەڵام لەم مانگەدا لیستی مووچەمان نارد و داهاتەکانمان لەکاتی خۆیدا ڕادەستکرد، لە هەمان کاتدا به‌غدا داهاتی ڕه‌وانه نه‌كردووه.
وتیشی، سەرەڕای هەموارکردنەوەی ماددەی 12ی یاسای بودجە و پێکهێنانی لیژنەیەکی دانوستان لەنێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە، دۆخەکە وەک خۆی ماوەتەوە و ئاسۆی چارەسەر دیارنییە و هاوڵاتییانی بێ‌تاوان باجی نەبوونی تەرخانکردنی دارایی بۆ مووچه ده‌ده‌ن له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه، كه هۆكاره‌كه‌شی نەناردنی خشتەی بودجەیە بۆ په‌رله‌مانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌وڵێك هه‌یه بۆ قه‌رزكردن له حکومەتی فیدڕاڵی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران تا كێشه‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، له‌كاتێكدا لە ئێستادا هیچ کێشەیەک لە مووچەدا نییە و هەروەها ڕێککەوتنێکی پێشوەختە لە نێوان هەردوو حکومەتدا هەیە بۆ پەسەندکردنی بە درێژایی ئەمساڵ.
سروە محەمەد:
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە قەرز لە بەغدا دەکەین
پەرلەمانتارێکی عێراق: هه‌وڵێك هه‌یه بۆ قه‌رزكردن له حکومەتی فیدڕاڵی بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران تا كێشه‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.

No Comment! Be the first one.