چاویارنیوز _ لەتیف نێروەیى ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتی رایگەیاند: سلێمانى زۆر ئارامە و ئاسایش بەرقەرارە، ، لەم هەفتەیەدا چەندین چالاکى رۆشنبیرى و نێودەوڵەتى لە سلێمانى بەڕێوەدەچێت.
وتیشى، رۆژی 25ـی 8ـی 2025 کۆنفرانسێکی نێودەڵەتی لەشاری سلێمانی لەژێر ناوی جینۆسایدی کورد و رەنگدانەوەی لە (ئەدەب، هونەر، میدیا)دا بەڕێوەدەچێت، کە لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت و میوانەکان لە حەوت وڵاتی جیهانەوە بەشداردەبن و کۆنفرانسەکە دوو رۆژ دەخایەنێت.
ئاماژەى بەوەشدا، هەر لە رۆژى 25ـی ئەم مانگەدا، مەراسیم و دیبەتێکی تایبەت بە وڵاتی چین بەبەشداری چەندین دیپلوماتکار و کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیر و میدیاکار لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لەتیف نێروەیى ئەوەشی ڕاگەیاند، لەچوار رۆژی کۆتایی مانگ کۆنگرەیەکی فراوانی نێودەوڵەتی تایبەت لەشاری سلێمانی بەبەشداری سەدان کەس بەرێوەدەچێت.
لەتیف نێروەیى:
سلێمانی ئارامە
لەدوای ڕووداوەکانی شەوی هەینی سلێمانی، لە ئێستادا هیچ جموجوڵێک لەگۆڕێ نییە، ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش رایگەیاند: سلێمانى زۆر ئارامە.

No Comment! Be the first one.