چاویارنیوز _ لە ڕاگەیەنراوێکدا، حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، لەپرۆژەی ڕووناکی 24 سەعاتی، لە سلێمانی کەمتر لە 16,000 دینار بۆ هابەشەکان هاتووەتەوە.
حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، لە پڕۆژەی رووناکی نیوەی هاوبەشانی ماڵان بۆ مانگی شەش کەمتر لە 28 هەزاریان بۆ گەڕاوەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە، هەولێر: نیوەی ماڵەکان کەمتر لە 29,000 دیناریان بۆ هاتووەتەوە. سلێمانی: نیوەی ماڵەکان کەمتر لە 16,000 دیناریان بۆ هاتووەتەوە. دهۆک: نیوەی ماڵەکان کەمتر لە 25,000 دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
حکومەتی هەرێم:
سلێمانی کەمترین بڕی پارەی پرۆژەی ڕووناکی بۆ هاتۆتەوە
حکومەتی هەرێم پارەی هاوبەشەکانی پرۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند، سلێمانی کەمترینە کە 16 هەزار هاتۆتەوەو هەولێریش کەمتر لە 29 هەزار.

No Comment! Be the first one.