چاویارنیوز _سەرچاوەیەك لە لقی سلێمانی بانكی ناوەندیی هەرێم ڕایگەیاندووە : 48 ملیار دینار لە داهاتی سلێمانی بۆ هەولێر رەوانە كراوە.
سەرچاوەیەكیش لە بانکی سلێمانی ئەوەی پشتڕاستکردۆتەوە، دوای گەیشتنی 48 ملیار دینارەكە وەزارەتی دارایی هەرێم بڕی 120 ملیار دینار لە كۆی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان رەوانەی بەغداد دەكات.
سلێمانی 48 ملیاری ڕەوانکردووە
میدیاکانی هەرێم بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ بۆ تەواوکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم کە بڕەکەی 120 ملیارە، 48 ملیار دیناری سلێمانی خراوەتەسەر هەژماری بانگی هەرێم.

No Comment! Be the first one.