چاویارنیوز _ ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باس لەسەردانێکی دەکات بۆلای سەرۆک وەزیرانی عیراق و بەڵێنێکی بەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران داوە.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانتاری یەکێتی بڵاویکردەوە: دوێنێ لە سەردانیکردنمان بۆ لای سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، ڕەزامەندیمان وەرگرت بۆ قەرەبووکردنەوەی دوکاندار و کاسبکارانی زیانلێکەوتووی بازاڕی دارە سووتاوەکەی سلێمانی لەسەر بودجەی فریاکەوتن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەو دووکاندارانە، زیانێکی زۆریان پێگەشتووەو بەهۆی ئاگرەکەوە تەواوی کاڵاکانیان سووتا.
سودانی زیانلێکەوتووانی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبوو دەکاتەوە
ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی عیراق وەرگیراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بازاڕی دارەسووتاوەکە.

No Comment! Be the first one.