چاویارنیوز _ ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، تێیدا محەمەد شیاع سودانی وتی:سوپاس سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم.
سودانی لە کۆبوونەوەی سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کردووە بۆ هەوڵ و کۆششەکانی لە سەرخستنی هێنانەکایەی رێكکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخورانی هەرێم .
ئەمە لەکاتێکدایە، نزیکەی 80 ڕۆژە بەبۆنەی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە، مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە.
لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق؛
سودانی سوپاسی تاڵەبانی کرد
بافڵ تاڵەبانی هەنگاوی گرنگی ناوە لەپێناو ڕێککەوتنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغداو کۆتاییهێنان بەکێشەی مووچەخۆران

No Comment! Be the first one.