چاویارنیوز _نوسینگەی مەسرور بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: لە دادگای فیدراڵی داوای هەڵوەشاندنەوەی کارەبای 24 کاتژمێریی دەکرێت.
عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، پەرلەمانتار سروە عەبدلواحید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران سکاڵایەکی لە دادگای فیدڕاڵی عێراق تۆمارکردووە و تیایدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی روناکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری کردووە، باڵاترین دادگای وڵاتیش دانیشتن لەبارەی دۆسیەکەوە دەکات.
سەبارەت بە پڕۆژەی روناکی؛
سکاڵایەک لەسەر حکومەت تۆمارکرا
لەڕێگەی دادگای فیدراڵییەوە، پەرلەمانتارێک داوای هەڵوەشانەوەی پرۆژەی کارەبای 24 سەعاتی حکومەتی هەرێم دەکات.

No Comment! Be the first one.