چاویارنیوز _ د. یوسف محەمەد سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردسان دەڵێت: پێویست بوو لە سیستمێکی هەڵبژاردنی لەمجۆرەدا، هەموو لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان هاوپەیمانێتییان ئەنجام بدایە تا کەمترین دەنگیان بفەوتایە، بەڵام بەداخەوە ئەو هاوپەیمانییەیان نەکرد.
وتیشی: سیستمی سنتلیگۆی هەمووارکراو کە بۆ هەڵبژادنی ئەمجارەی عێراق بەکاردەهێنرێت، لەسوودی یەکێتی و پارتییەو زیانە بۆ حزبە بچووکە ئۆپۆزیسیۆنەکان. چونکە بەپێی ئە سیستمە، دەنگەکانی هەر بازنەیەک، سەرەتا دابەشی (1.7) دەکرێت و دواتر (3) و پاشان (5) و بەردەوام دەبێت بە ژمارە تاکەکان. پاش ئەم دابەشکردنە، دەنگی چ لیستێک زۆرتر بوو ئەوا بەوپێیە کورسی بەردەکەوێت.
د. یوسف محەمەد:
سیستمی هەڵبژاردن لەقازانجی حزبە گەورەکانە
سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: سیستمی هەڵبژاردنی ئەمجارە بەجۆرێک دانراوە کە زیانی بۆ لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن هەیە و دەبوو هاوپەیمانێتییان بکردایە. بەپێچەوانەوە لە قازانجی حزبەکانی دەسەڵاتە.

No Comment! Be the first one.