چایارنیوز – لەبارەی هاوکارییەکانی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم بۆ دەوڵەتی تورکیا، ڕەخنە لە سەرۆکایەتیی هەرێم دەگیرێت.
سامان ساڵح نووسەرو مامۆستای زانکۆ دەڵێت: سەرۆکایەتیی هەرێم، لە پرۆسەی “تورکیای بێ تیرۆر”دا.! ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت، بەڵام ئەوەش دژایەتییە بە ستراتیژی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان.
ڕایگەیاندووە، ئەوەی جێی پرسیارە کێ ئەو ڕۆڵەی پێداوە لە کاتێکدا هیچ بڕگەیەکی قانونی سەرۆكایەتی هەرێم، یان ڕەوایەتی و پشتیوانیی گەلی كوردستان بۆ ئەو “ڕۆڵە” نییە؟
سامان ساڵح:
سەرۆکایەتیی هەرێم دژی کوردە
دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم خزمەتی پڕۆژەیەکی تورکیا دەکەن کە ناویانناوە "تورکیای بێ تیرۆر".

No Comment! Be the first one.