چاویارنیوز _ پرۆفیسۆر ڕەعد ڕەفعە سەرۆکی لیستی 247ی تەوتین سکاڵای لەدادگای فیدراڵی دژی ڕێکەوتنی حکومەتی هەرێم و بەغدا تۆمارکرد کە بڕیارە بۆ ماوەی سێ ساڵ لەفەرمانبەران و پێنج ساڵ لە خانەنشینان، لێبڕینی ۳٪ی دە ساڵی ڕابردوویان لێوەربگیرێتەوە، مانگانەش دەکاتە نزیکەی ۱۰٪ موچەی فەرمانبەران.
د.ڕەعد ڕەفعە وتیشی: چەند مووچەیەک لەم 10 ساڵەدا، دابەش نەکراوە، بەڵام دادگای فیدڕاڵی لە ساڵی ۲۰۲۲ حکومەتی هەرێمی ناچارکردووە یاساکە جێبەجێبکات، ئەوانیش لە ساڵی پارەوە جێبەجێیان کردووە، بۆیە ناکرێ باجی هەڵەی حکومەت مووچەخۆرانی هەرێم بیدەن.
ڕاشیگەیاند: گەشبینین دادگای فیدڕاڵی سکاڵاکە لەبەرژەوەندیی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلایی بکاتەوە.
سەرۆکی لیستی تەوتین سکاڵایەکی دژی هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند تۆمارکرد
سەرۆکی لیستی تەوتین، لەبەرژەوەندی فەرمانبەران و موچەخۆران، سکاڵایەکی دیکەی لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد.
No Comment! Be the first one.