چاویارنیوز _ ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای میتی تورکیا لەشاری هەولێر بەجیا لەگەڵ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسرور بارزانی و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی هەرێم کۆبوەوە و پرۆسەی ئاشتییان لەتورکیا تاوتوێکردوە.
میدیای فەرمی حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمشەو سێشەممە، ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای میت سەردانی شاری هەولێری کردووە و لەگەڵ هەریەک لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم کۆبوەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەکۆبونەوەکاندا پرۆسەی ئاشتی تاوتوێکراوە و ئیبراهیم کاڵن جەختی لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کردوەتەوە و بە گرنگی زانیوە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا کۆتایی بێت.
رۆسەی ئاشتییان لە تورکیا تاوتوێکردوە؛
سەرۆکی میت لەگەڵ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆبوەوە
میدیای فەرمی حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمشەو سێشەممە، ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای میت سەردانی شاری هەولێری کردووە و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەتەوە.

No Comment! Be the first one.