چاویارنیوز _ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت:خۆم وای دەبینم ئیشەڵڵا لەماوەیەكی نزیكدا بابەتی موچە چارەسەر دەبێت.
ڕاشیگەیاند: لە دانوستانێكی زۆر چڕداین، دوو رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ سەفیری ئەمریكا قسەم كردووە، لەگەڵ كۆمپانیاكانیش قسەمان كردووە، هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە بەزووترین كات ببینین نەوتی هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكرێت.
لەبارەی دانوستانی یەکێتی و پارتی، وتیشی: دانوستان لەنێوان یەكێتیی و پارتی بەردەوامە، هیچ وادەیەك دیار نییە بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام گفتوگۆیەكی تەواو هەیە.
لەبارەی ڕووداوەکەی سلێمانیشەوە ئاماژەی بەوەکرد: ئەوەی روویدا روویدا، ئەوەی گرنگە قانون مەجرای خۆی بگرێت و بەشێوەیەكی یاسایی ئەم بابەتە چارەسەر بكرێت.
سەرۆکی هەرێم: کێشەی مووچە چارەسەردەبێت
لەدیداری جینۆسایدی ئێزدییەکاندا، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: لەهەوڵی تەواوداین بۆ چارەسەری پرسی مووچە.

No Comment! Be the first one.