چاویارنیوز ـ سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئێستا خەباتی شاخ چووەتە قۆناغێکی ترەوە و قۆناغی نوێی پێدانی مافەکانی گەلی کوردە.
کارۆخ سەید ڕزگار سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستان وەڵامێکی توندی کەمال کەرکوکی ئەندامى مەکتەبى سیاسیى پارتی دەداتەوە کە وتوویەتی “بۆ ئەوە شۆڕشمان نەکرد کە مووچە نادرێت بەڵکو بۆ مافى گەلى کوردستان بوو”.
ڕاشیگەیاندووە، بەرپرسیی مشەخۆر و ئیمتیازوەرگر مووچە نەهاتن هیچ تەئسیرێک ناکات هەبێت یاخود نەبێت لەبەرئەوەی حزبەکەت بەشێکی داهاتی ئەم هەرێمە بۆ ئێوە دەدزێت.
سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانی کوردستان باس لەوش دەکات، دەبێت کورد دووعا بکات عیراق بە یاسا پرسیی ڕیفراندۆمی سەرۆکەکەت نەهێنێتە بەرباس و دان بە ئەنجامـی گشت پرسێکەی هەرێمی کوردستاندا بێنێت و بڵێت ئیدی هەرێمی کوردستان دەوڵەتی سەربەخۆیە ، جگە لە مووچەی فەرمانبەران بایەعی و دەرمان لە هەرێمی کوردستان ببڕن، ئەوکات ئەوانەی ڕێفراندۆمیان ئەنجام دا چۆن هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەبەن.
ڕاشیگەیاندووە، یان بە مەسعوود بارزانی بڵێن وەک خۆیی ووتی سواری سەری خۆیی بووە داوای لێبوردن دەکەین، یاخود بەم حاڵەی کە هەیە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت؟ بێگومان ناخێر.
سەرۆکی کڵپەی نیشتمانی وەڵامی کەمال کەرکوکی دەداتەوە
دەبێت کورد دووعا بکات عیراق بە یاسا پرسیی ڕیفراندۆمی سەرۆکەکەت نەهێنێتە بەرباس و دان بە ئەنجامـی گشت پرسێکەی هەرێمی کوردستاندا بێنێت.

No Comment! Be the first one.