چاویارنیوز – سەرۆكی یەكێتی داوای لە بەرپرسانی هەرێم و بەغدا کرد پابەندی رێکەوتنەکەیان بن، وتیشی” هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن و پێداگرین لەسەر ئەوەی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان دابین بکرێت”.
چوارشەممە ٢٣ی تەمموز بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی لە دەباشان پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و محەمەد مەحموودیان، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرد و گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت ڕەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کاری هاوبەش.
ڕێککەوتنی نوێ لەبارەی مووچەوە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، بافڵ تاڵەبانی داوای لە هەرێمی کوردستان و بەغدا کرد پابەندبن.
وتیشی”هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن و پێداگرین لەسەر ئەوەی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان دابین بکرێت”.
ئەوەش لە کاتیکدایە کە سەرەرای واژۆی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەڵام تا ئێستا هاولاتیانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە
No Comment! Be the first one.