چاویارنیوز _ سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیاند: لەئێستادا وەزارەتەکەیان فشاری زۆری لەسەرە، ئەوەش بەهۆی دابەشکردنی مووچەی چین و توێژەکانەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتووش مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشبکرێت.
عەلی ڕەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت: لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێیانڕاگەیاندووین، لەئەگەری دابەشکردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران وەرگرت، ئەوا ڕاستەوخۆ مووچەی وانەبێژانیش دابەشدەکرێت.
سەرەتای هەفتە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
تائێستا نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ هێشتا مووچەی مانگی ئابیان وەرنەگرتووە، وەزارەتی داراییش دڵنیایی دەدات مووچەکانیان نافەوتێت و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، مووچەکانیان دابەشدەکرێت.
No Comment! Be the first one.