چاویارنیوز _ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەخنەی توند لە پارتی دەگرێت و پێیوایە: بە تەنها پێیناکرێت حکومەتی هەرێم پێکبهێنێت، ئەو دەیەوێت بەربەست بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریش دابنێت، بەڵام لەڕاستیدا پۆستی سەرۆک کۆمار مافی یەکێتییە و پارتی خۆی دەزانێت پێشتر ئەو بابەتە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، ئەگەر پارتی دەتوانێت بەتەنها حکومەت پێکبهێنێت، با بچێت بە تەنها حکومەت پێکبهێنێت.
ڕاشیگەیاند: هەموو دۆسێ و مەلەفەکان لەلایەن پارتییەوە قۆرخکراوە وەک دۆسێی ئەمنی، وزە، سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەر ئەوە ماوە بڵێن ئەو بارانە ئەگەر ئێمە نەبووینایە نەدەباری.
سەعدی پیرە:پارتی هەموو دۆسیەکانی قۆرخکردووە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: ئەوەی وایکردووە پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دوابکەوێت، ئەوە پارتییە نەک یەکێتی، چونکە یەکێتی هەرگیز لەسەر پرسەکانی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم کێشەی نەبووە، پارتی بەربەست دادەنێت
No Comment! Be the first one.