چاویارنیوز سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لەیادی 20 ساڵەی هێرشكردنەسەر بارەگاكانیان لە بادینان، پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: شەهیدەكان لە دڵی میللەتدا نەمرن.
لە پەیامەكەی سەڵاحەدین محەمەد بەهادین هاتووە، بیست ساڵ لەمەوپێش، دەستێکی تێكدەر و غەدر و ستەم پەلاماری بارەگاكانی ئێمەی لە بادیناندا، چوار برای ئازیزی شەهید كرد و شەڕی بەرپاكرد دژ بە ئازادی و فرەیی و پرۆسەی هەڵبژاردن!. بێ ئاگا لەوەی كە شەڕی یەكگرتوو سەرناگرێ و پەشیمانی لەدوایە، شەهیدەكان لە دڵی میللەتدا نامرن، یەكگرتووەكان بەردەوامن لە خەبات و خزمەتدا.
سەڵاحەدین بەهادین پەیامێکی بڵاوکردەوە؛ شەڕی یەكگرتوو سەرناگرێ
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت: بیست ساڵ لەمەوبەر دەستی تێكدەر و غەدر و ستەم پەلاماری بارەگاكانی یەكگرتووی لە بادینان دا و سوتاندنی.
No Comment! Be the first one.