چاویارنیوز _ کاکە ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو به (سەید کاکە)، فه‌رمانده و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رده‌سته بووه له هێزی پێشمه‌رگه، ساڵی ١٩٧٦ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٧ به فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨١ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی كوردستان.
سەید کاکە لە ساڵی ١٩٨٨ له دوای ئه‌نفاله‌كان وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوو له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه، له ٣٠ كانونی دووه‌می ٢٠٠٥ پالێوراوی لیستی نیشتمانی دیموكراتی كوردستان به ژماره ١٦٢ بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، له ٤ حوزه‌یرانی ٢٠٠٥دا له خولی دووه‌م بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسییه، پەرتوکێکی بە ناوی (بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ك ـ ٢٠٠٠) نووسیوە، لە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٥ کۆچی دوایی کردووە.
No Comment! Be the first one.