چاویارنیوز – سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تا ئێستا لە ژورێکی تایبەت زیندانی کراوە و تێکەڵ بە زیندانییەکانی دیکە نەکراوە.
شاسوار عەبدولواحید، دوای سزادانی بە پێنج مانگ زیندانی لەلایەن دادگای سلێمانییەوەگواستراوەتەوە بۆ زیندانی چاکسازی گەوران لە ناوچەی فەرماندەیی لە سلێمانی.
بەپێی زانیاریەڕۆژنامەوانیەکان شاسوار عەبدولواحید لە ژوورێکی تایبەتدایە و تێکەڵی هۆڵی زیندانیان ناکرێت. هەمووخزمەتگوزارییەکانی بەتایبەت بۆ دابین کراوە و لە ژوورەکەیدا تەلەفزیۆن و سەلاجەو تەلەفۆن هەیە و تێکەڵی زیندانیانی تر ناکرێت.
جگە لەوەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ژوورێکی تایبەتدایە مامەڵەیەکی تایبەتی لەگەڵدا دەکرێت و دایکی و هاوسەرومنداڵەکانی چەند جارێک هاتوون بۆ سەردانی و چەند جارێکیش بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵدا کردوون.
بەپێی ئەو حوکمەی کە دراوە تا چوارمانگی تر شاسوار عەبدولواحید لە زیندان دەمێنێتەوە. لە هەمان ژوور ماوەی زیندانییەکەی بەسەر دەبات.
ڕۆژی ۳ی مانگی ڕابردوو دادگای سلێمانی سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر شاسوار عەبدولواحیددا سەپاند و دوای دووبارە دادگاییکردنەوە سزاکەی بۆ کرا بە پێنج مانگ.
No Comment! Be the first one.