چویارنیوز _ شنیار ئەنوەر ئەندام پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: شاسوار عەبدولواحید و حزبەکەی دیاردەیەکی دەنگی و ژاوەژاون، پرۆژە نین، شاسوار لە مامەڵەی دیکتاتۆری لە کوردستان دا کەم وێنەیە، لە چاڤیلاند پارەی خەڵکی کەوتە دەست و خیانەتی لێکردن.
وتیشی: پەرلەمانتارەکانی جگە لە دامەزراندی خزم و کەسی خۆیان، یەک کەسیان تەنانەت لە خۆبەخشەکانی حزبەکەیان تەنانەت وەک پاسەوانیش دانەناوە. خوشکی شاسوار هەتا ئێستا یەک سودی بۆ خەڵک نەبوە ، ٢٧،٠٠٠ دەنگی هێنابوو لە رانیە، یەک نەفەری لەوێ دانەمەزراند.
وتیشی: بۆیە شاسوار خۆی بەشێکە لە دەردەکە، نەک دەرمان،
شنیار ئەنوەر:
شاسوار و حزبەکەی ژاوەژاون
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: شاسوار عەبدولواحید، خۆی بەشێکە لە دەردەکە، نەک دەرمان.

No Comment! Be the first one.