چاویارنیوز – ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی بابەتێكی لەسەر شاسوار عەبدولواحید بڵاوكردووەتەوە “كرێگرتەی توركیا و پارتییە و جگە لە مەقاشێكی دەستی پارتی هیچ پێناسەیەكی تر هەڵناگرێت”.
شنیار ئەنوەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، شاسوار لەسەر تیڤی دەڵێت دەیانڕوخێنم، بەڵام لە پشتەوە خەریكی سەفەقات و چاخواردنەوەیە لەگەل مەسرور بارزانی. شاسوار هێندە دەست پیسە لەسەر ئازاری خەڵك دەژێت، لەسەر فریودانی خەڵكی هەژار كۆشك لەسەر كۆشك بۆ خۆی لە گوندی ئەڵمانی دەكاتەوە، پارەی مقاول دەخوات و هەرچی رەخنەی لێبگرێت دەریدەكات، بە پارەی خاوەن پشكەكان سەروەت و سامانی كەڵەكەكردووە.
دەڵێت: ئیفلاسی سیاسی و ئەخلاقی ئەمەیە، لە كاتێكدا خۆی بە ئاشكرا سوپاسی سەرۆكی پارتی دەكات كە حیمایەیان بۆ دابینكردووە لە توركیا.
وتی: شاسوار كرێگرتەكەی توركیاو پارتی، جگە لە مەقاشێكی دەستی پارتی هیچ پێناسەیەكیتر هەڵناگرێت.
شنیار ئەنوەر:
شاسوار کرێگرتەی پارتییە
شاسوار سوپاسی سەرۆكی پارتی دەكات كە حیمایەیان بۆ دابینكردووە لە توركیا.

No Comment! Be the first one.