چاویارنیوز – شاندێکی هەرێم بۆ مووچەکانی ساڵی داهاتوو بەم نزیکانە دەچنە بەغداد و بودجەی ساڵی داهاتوو تاوتوێ دەکەن.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: شاندێکی هەرێم بۆ مووچەکانی ساڵی داهاتوو بەم نزیکانە دەچنە بەغداد و بودجەی ساڵی داهاتوو تاوتوێ دەکەن. بەغدادیش بە پێی دەستور لەسەری پێویستە بە پێی ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم کە لە سەدا 14 یە مووچەی ساڵی داهاتووی هەرێم دابین بکەن.
وتیشی: هەوڵدەدەین ئەمساڵ هیچ مووچەیەک نەفەوتێت.
No Comment! Be the first one.