چاویارنیوز _ شێروان شێروانی ڕۆژنامەنووسی خەڵکی بادینان له پهیامێكدا کە بۆ رای گشتی بڵاوکردۆتەوە دەڵێت: بارودۆخی سزادراوەکان خراپە و شوێنەکانیان وەک پێویست نییە، له ژوورێکی 10 كهسیدا، 25 تا 30 سزادراوی تێدایه و دەڵێت: “قەرەپەستکراوین، لەسەر مۆکێتێکی ڕەق لەم ساردی زستانەو لەم بەفرانبارە”.
شێروانی ڕایگەیاندووە، هەر زیندانیکراوێک، دوو بەتانی پێیە، ئیدی ژوورەکان بێسپلێت و هەوای گەرم و بێئاوی گەرمە، لەهەفتەیەکدا چەند سەعاتێک ئاوی گەرم دەبێت، بەڵام جاری واش هەیە سهرهت بەرناکەوێت و سارددەبێتەوە، ئەمە جگەلەوەی ناهێڵن سۆبا یان هیتەر بۆخۆمان بکڕین، ڕێگریش لەوە دەکەن داوای جلی زستانە بکەین، ئەگەر داوایشی بکەین لەچلەی هاویندا پێمان دەگات.
ئهو رۆژنامهنوسه به تهنزهوه نووسیویهتی “کاکی بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی گەوران، خەریکی وەرگرتنی خەڵاتی ماندێلایە بۆ چاکسازیی زیندانەکان”.
شایانی باسە، رۆژنامهنوس شێروان شێروانی زیاتر لە پێنج ساڵە لە زینداندایە و مانگی شوباتی 2022 بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 50%ی سزاکەی کەمکرایەوە. بەگوێرەی بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم، دەبوو لەمانگی ئەیلولی 2023، ئازاد بکرایە، بەڵام پێش ئەوکاتە و لە 20ی تەمموزی 2023، بە ماددەی 298 و 295 لە یاسای سزادانی عێراق، بە چوار ساڵ بەندکردن سزا درایەوە.
شێروان شێروانی باس لە دۆخی زیندانەکانی پارتی دەکات
رۆژنامەنوسێکی ناسراوی کوردستان کە ئێستا لە زیندانەکانی پارتیدا سزادراوە، پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و باس لە دۆخی خراپی ناو زیندانەکە دەکات و دەڵێت: ڕێگە نادرێت جلی زستانە داوا بکەین.
No Comment! Be the first one.