چاویارنیوز – ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : شەرەف مەند نیم پارێزەری ئەم حوکمەتە فاشیلەی هەرێم بم.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: ئامادەش نیم پارێزەری دەوڵەتی فاشیلی عێراق بم کە سزای مووچەخۆران دەدات لە جیاتی سزای بەرپرسان.
ئەمەش لە کاتێک دایە ناوبراو پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەو سکاڵایەی برادەرانی هەولێر لەسەر من تۆماریانکردووە، بۆئەوەیە بێدەنگبم و بێدەنگ نابم.
ئەحمەد حاجی ڕەشید وتی: ئەو سکاڵایەی برادەرانی هەولێر تاجە و لەسەر سەرم دانراوە.
ڕاشیگەیاند: دڵیابن نەک ئەم سکاڵایە ، سەدان سکاڵای ترم لەسەر تۆمار بکەن، بێدەنگ نابم!
ئەحمەد حاجی ڕەشید:
شەرەفمەند نیم پارێزەری ئەم حوکمەتە فاشیلەی هەرێم بم
ئامادەش نیم پارێزەری دەوڵەتی فاشیلی عێراق بم کە سزای مووچەخۆران دەدات لە جیاتی سزای بەرپرسان.

No Comment! Be the first one.