چاویارنیوز _ کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: قوربانییەکان بەهۆی هاتوچۆوە بووە لە نزیک کەربەلا، تێیدا حەوت هاووڵاتی هەرێم بوون بە قوربانی، کە بەرەو سعودیە ڕۆشتوون بە مەبەستی بە جێهێنانی عومرە.
ڕایگەیاند: رووداوەکە له نزیك نخێب لە پارێزگای کەربەلا روویداوە لەنێوان ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکانی هەرێم و بارهه‌ڵگرێكدا بووە، بەو هۆیه‌وه كه‌سێك کە ژنه گیانیله‌ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
وتیشی: ئێستا ئێمە لههەوڵداین بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی بکرێت بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه و برینداران بۆ هه‌رێم، کە خەڵکی پردێن و لە هەولێر دادەنیشن، شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستگیرکراوە.
عومرەکارێکی کورد گیانیلەدەستدا و شەش کەسیتر برینداربوون
بەهۆی پێکدادانێکی هاتوچۆوە لە کەربەلا، حەوت هاووڵاتی کورد بوونە قوربانی، کە بەرەو سعودیە بۆ عومرە دەچوون.
No Comment! Be the first one.