چاویارنیوز _ مەحمود خۆشناو ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: وێڕای پاڵپشتیی بەردەوامی میدیاییمان لەپێناو گەیشتن بەرێککەوتن لەبواری وزەو دارایی ، هێشتا باوەڕمان بەوە هەیە کە عیبرەت لەجێبەجێکردن و پابەند بوونە بەڕێککەوتنەکان.
وتیش: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم سودی بۆ هەرێم و عێراقیش هەیە و، رەهەندی ئابووری و سیاسییەکەی کاریگەری دەبێت ، دواکەوتن و نەدانی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم زیانی زۆری بەئابووریی تاک و کۆی هەرێم گەیاندووە و بەچارەسەرکردنی، پایەکانی سەقامگیری پتەوتر دەکات بەتایبەت بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردن.
مەحمود خۆشناو:
عیبرەت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکاندایە
ڕاوێژکارێکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پێیوایە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم سوودی هەرێم و ناوەندیشی تێدایەو پێویستە ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت.

No Comment! Be the first one.