چاویارنیوز _ عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک رایگەیاند: ئەوەی میدیاکانی پارتی دەیڵێن دوورە لە راستییەوە گوایە ئەو دوو پێشمەرگەیەی کە تەقەی لە کارمەندی ئاسایشەکە کردووە لە چەمچەماڵ، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بووە، بەڵام وانییە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی، لەکاتی دابەشکردنی هاوکارییدا بەسەر هاووڵاتیانی زیانلێکەوتووی ئەو شارەدا، دوو پێشمەرگەی فەوجێکی نزیک لە عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک تەقە لە کارمەندێکی ئاسایش دەکەن و برینداری دەکەن.
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک: میدیاکانی پارتی ڕاست ناکەن
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کەسایەتیی نزیک لە پارتی، لەبارەی تەقەکردنەکەی چەمچەماڵەوە، میدیاکانی پارتی بە درۆدەخاتەوە و دەڵێت: هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان ئەو دوو پێشمەرگەیە و ئەو کارمەندەی ئاسایشدا نەبووە
No Comment! Be the first one.