چاویارنیوز _ ئاراس محەمەد ئاغا سەرۆکی هاوپەیمانیی خەڵکی نەینەوا ، باسی لە ڕۆڵی شێخ جەوهەر ئاغا و خزمانی هەرکی لە چارەسەرکردنی پرسەکان و خەبات و قوربانیدانیان کرد و پالپشتیکردن و پشتیوانیی شێخ جەوهەر ئاغا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نەینەوا، بەرزنرخاند.
سەرۆکی عەشیرەتی هەرکیش، شێخ جەوهەر ئاغا بڕیاریدا پشتیوانی لیستی هاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا بکات و داوای لە شەعیرەتەکەی کرد دەنگ بە لیستی یەکێتی خەڵکی نەینەوا بدەن و پشتیوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکەن.
عەشیرەتی هەرکی پشتیوانیی لیستی یەکێتی دەکەن
بەئامادەبوونی سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا و شێخ جەوهەر محێدین ئاغا سەرۆك عەشیرەتی هەرکی و جەماوەرێکی زۆر لە هەموو چین وتوێژە جیاوازەکان، کەرنەڤاڵی خزمانی هەرکی بۆ پشتیوانیکردن لە لیستی یەکێتی خەڵکی نەینەوا بەرێوەچوو.
No Comment! Be the first one.