چاویارنیوز – لەبارەی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە، شەقامی کوردی دابەشی دوو ئاراستە بوون، بەشێکیان دژی بەغدان و بەشێکیش حکومەتی هەرێم بەتاوانبار دەزانن.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست لەوەڵامی هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دارایی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردسان کە هەڕەشەی زۆر توند لە حکومەتی عێراق دەکات! و دەڵێت “بەبێ سزادان تێناپەڕێت”، عەلی حەمەساڵح دەنووسێت “من نازانم هێزی ئەم هەڕەشە چیە! ئەگەر شتێکتان پێدەکرێ، بیکەن… ژیانی خەڵکیش دابین بکەن!”
جەخت لەوە دەکاتەوە “هەڕەشەیەک هیچی بەدوا نەیەت و ژیانی خەڵک خراپتر بکات! بۆ دەیکەن بۆ؟، هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بوو هەتا ٢٣ سێبتەمبەری ٢٠١٦، پارەی موچەی هەرێم لە بەغداوە ڕاگیرا، بەڵام کاک هۆشیار بێدەنگ بێدەنگ هەر دەوامی دەکرد”.
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت “ئەم زاراوەی”انفاق فعلي ” کاک هۆشیار هێنایە ناو بودجە” و بەبێ ئەوەی بەرمیلێک نەوت بدرێتە بەغدا، پارساڵ بەغدا مووچەی نارد (٧.٥ ملیار دۆلار)، ئەمساڵیش چوار مووچە دراوە..کاک هۆشیار خۆی وەزیری دارایی بوو ٢٠٪ ئەم بڕەی نەنارد!، کەچی ئێستا ئەم کاک هۆشیارە هەڕەشە لە بەغدا دەکات و دەڵێت: سزاتان دەدەین!
من نازانم هێزی ئەم هەڕەشە چیە!
عەلی حەمە ساڵح وەڵامی هۆشیار زێباری دەداتەوە
بەبێ ئەوەی هەرێم بەرمیلێک نەوت بدات بە بەغدا، پارساڵ بەغدا مووچەی نارد.

No Comment! Be the first one.