چاویارنیوز _ غالب محەمەد ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەنووسینێکدا وەڵامی سەرۆکی پارتی دەداتەوەو دەڵێت: بەڵی مێژووی جوانی خەڵکی هەولێر پێمان دەڵێت هەولێرییەکان پەناگەی هەموو ئازادیخوازێکن، بەڵام ئێوە کە بە دەبابەی بەعس و ئەنفال ئەو شارەتان داگیرکردوە، هەولێرتان کردوەتە پەناگەی ئەنفالچی و کورد کوژەکان، کردوتانەتە پەناگەی سیخوڕی وڵاتانی داگیرکەر و پیاوکوژەکانتان، کردوتانەتە شوێنی کەرامەت شکاندنی کوردی بەناموس و ئازادیخواز.
وتیشی: ئێستا هەولێر پەناگەی کویلە و شەقوەشێن و جەلادەکانتانە. بەڵام ڕۆژێک دیت خەڵکی هەولێر ڕزگاری دەبێت لێتان و ئەوکات پێتان دەڵێن چیتان بە سەر ئەو خەڵکە ئەسڵزادەوە و میوان دۆست و ئازادیخوازەی هەولێر هێناوە. چۆن سەردەشتەکانتان تیرۆر کرد، چۆن شیروان شیروانی و ئازادیخوازانی بادینانتان لە زیندانەکانتان لە هەولێر بە ناحەق و بێ بەڵگە زیندانی کردوە.
غالب محەمەد وەڵامێکی توندی مەسعود بارزانی دەداتەوە
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕووی دەم دەکاتە سەرۆکی پارتی و دەڵێت: ئێوە خەریکی پەروەردەکردنی خەڵکی کویلەن، چوزانن ئازادی و مەزڵومێت مانای چیە؟ ئێوە خۆتان لولەی تفەنگەکانتان سورە بەخوێنی ئازادیخوازان. مێژووتان پڕە لە کوردکوژی.

No Comment! Be the first one.