چاویارنیوز ـ ئەو مامۆستا ئایینییەی لە وتاردان دوورخرایەوە دەڵێت، لەسەر گەیاندنی پەیامی پیرۆزی ئیسلام یڵ لەکەس ناکەین.
مامۆستا فاتیح شارستێنى کە لە دوو هەفتەی داهاتوودا وتاردانی لێ قەدەغە کراوە ڕایگەیاندووە، بێ دوو دڵی و سڵەمینەوە و ساردبوونەوە و دەستەمۆبون بۆ هیچ کەس و لایەنێک، لەسەرگەیاندنی پەیامی حەقی ئیسلام و بەرگری لە مافی گەلە مافخوراوەکەم بەردەوام دەبم.
ڕاشیگەیاند، خۆزگە حاڵ و گوزەرانی خەڵکی هەژار و موچە دزرا و باش ببوایە و دەرگای کار وکەسابەتی حەڵال لە سەر خەڵکی بکرایەوە، ئیتر گرینگ نەبوو من دەگەرێمەوە سەر مینبەر یان نا.
وتیشی، لە دەسەڵاتی دزو گەندەڵ و خاوەن کۆیلە، ئەمە چاوەڕێ ناکرێ.
مامۆستا فاتیح شارستێنى:
فاتیح شارستێنی: هیچ شتێک ساردم ناکاتەوە
لە دەسەڵاتی دزو گەندەڵ و خاوەن کۆیلە، ئەمە چاوەڕێ ناکرێ کە ئاگای لە ژیانی خەڵک بێت.

No Comment! Be the first one.