چاویارنیوز _ ڕێباز محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: کێشەکانی نێوان تورکیاو سلێمانی لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان نەماوە و قەدەغەی ئاسمانی تورکیا هەڵگیراوە، هێڵی تورکیش ئێرلاین وەک یەکەم هێڵی ئاسمانی گەشتی سلێمانی ئەنجامداوە، لەئایندەیەکی نزیکیشدا چەندین هێڵی دیکە بە تێچوویەکی کەمتر گەشتەکانیان لەنێوان سلێمانی و تورکیا وەردەگرن، بە گوێرەی خشتەی گەشتەکانیش هەفتانە چوار گەشت لەنێوان سلێمانی و ئیستانبوڵ ئەنجامدەدرێن.
ڕاشیگەیاند: فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕۆڵێکی گرنگ لەڕووی گەشتیاری، ئابوری و بازرگانییەوە دەگێڕێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا گەشتی راستەوخۆمان بۆ ئەوروپا دەبێت.
ڕێباز محەمەد:
            فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتەکانی ئەوروپا دەستپێدەکات
بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەڵێت: لەماوەکانی داهاتوودا چەندین هێڵیتر، بە تێچووی کەم، گەشتی نێوان سلێمانی ـ تورکیا وەردەگرن.
	
	    
                
								
No Comment! Be the first one.