چاویارنیوز – سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ى شاسوار عەبدولواحید كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بڕیارى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى دراوه پێش هه‌شت ساڵ سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ به ناوى شوفێرى برایهكهى كردووه.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتى بانكه بازرگانییه‌كان بڕیاریدا بە فرۆشتنی موڵکە دەستبەسەرداگیراوەکانی کۆمپانیای نالیا‌و چاڤی کە ژمارەیان ( ٦٠ ) موڵکە و پێکهاتووە لە چەندین پارچە زەوی و هۆتێل و کافتریا و کابینەی گەشتیاری و هتد….. کە پێشتر دەستی بەسەرداگیراوە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی سەرجەم قەرز و سوودە کەڵەکەبووەکانی کە لەئێستادا گەیشتووەتە بڕی ( ٩١٫٧٦٠٫٦٦٫٣٥٠ ) ملیار دینار.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان، سه‌ره‌ڕاى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و مولكانه له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى به‌ڵام شاسوار عەبدولواحید، سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له ساڵى 2017 به‌مه‌به‌ستى خۆدزینه‌وه له كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى یاسایى سه‌رجه‌م مولكه‌كانى به كه‌سێك فرۆشتووه به بڕى 423 ملیار دینار به ناوى ( نورى صباح حسین كردووه) كه ناوبراو شوفێرى نزار عبدالواحدى براكهیهتى. له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه نه بازرگانه و نه هیچ سه‌رمایه‌كى هه‌یه و نه وه‌ك بارزگانیش ناسێندراوه.
دواى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه له خسته‌ڕووى موزایه‌ده‌ى مولكه‌كانى چاڤى لاند و شاسوار عبدالواحد كێشه‌ى یاسایى دروست بێت به‌وپێیه‌ى سه‌رجه‌م تۆمارى مولك و گرێبه‌سته‌كان به ناوى صباح نورییه.
No Comment! Be the first one.