چاویارنیوز _ئەو پەیامەی ئەمڕۆ مسرور بارزانی بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بڵاوی کردەوە تەنها مەبەست لێی پابەندنەبوونە بە ڕێککەوتنەکەی نێوان هەرێم بەغداد و زیاتر برسیکردنی خەڵک.
گوڵاڵە سدیق شارەزای بواری دارایی و بانک ڕایگەیاند: مەسرور بارزانی لەپەیامەکەیدا دەڵێت حکومەتی فیدراڵ بیانوی نوێی هەیە و ناردنی پارەی مەرجدارکردووە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتەوە لەڕێی سۆمۆوە!.
دەڵێت: لە کاتێکدا ئهم مهرجه نوێ نییە و هەر لەسەرەتای ڕێککەوتنەکەوە ڕۆژی پێنجشهممه لهپێگهی فهرمی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق بڵاوكراوهتهوه و ههموو میدیاكان باسیان كردووە.
وتیشی: ئەم پەیامە توندانەی بارزانی باوک و کوڕ بێباکییە بەرامبەر دۆخ و گوزەرانی خەڵک و قوربانیدانە بە میللەتێک لەپێناو عینادییە شەخسییەکانی خۆیان.
ڕاشیگەیاند: ئەگەر پارتی دیموکرات ڕێز لە هاوبەشە سیاسیەکانی خۆی ناگرێت لەحکومەت، بۆ دەبێت خەڵک باجەکەی بدات؟ یان دەبێت چ حکمەت و نرخێک لە سەرۆکایەتیی حکومەتێک هەبێت کە نەتوانێت مووچەی مووچەخۆرەکانی دابین بکات، بەڵام باج و رسومات و پارەی ئاو و کارەبا و هاتوچۆ وەرگرێت!
ئاماژە بەوەش دەکات، هەزاران داخ بۆ وەزیرە ئۆپۆزسیۆنەکانی دوێنێ وا ئەمڕۆ گیرفانی بەتاڵی خەڵک ڕایانناچڵەکێنێت!
گوڵاڵە سدیق شارەزای بواری دارایی:
قسەکانی بارزانی بۆ تێکدانی ڕێککەوتنەکەیە
پەیامە توندەکانی بارزانی باوک و کوڕ بێباکییە بەرامبەر دۆخ و گوزەرانی خەڵک و قوربانیدانە بە میللەتێک

No Comment! Be the first one.