چاویارنیوز _ قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم لە کۆبوونەوەى ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنى وەزیراندا ڕایگەیاندووە: لە ماوەی دوو مانگدا ، لە چوار کاتی جیاوازدا هەوڵی تیرۆرکردنی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دراوە، ئەوەشی لە سلێمانى کرا، پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانگێڕییە بووە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە بەبۆنەی سەفەری مەسرور بارزانییەوە چوار هەفتە دواکەوتبوو، قوباد تاڵەبانی زۆر بە وردی باسی رووداوەکانی لالەزاری بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کرد و وتی: ئەگار بەرمان بە ڕووداوەکە نەگرتایە، هەوڵ هەبووە پشێوی و ئاژاوەی گەورە لە سلێمانی دروستبکرێت، لە نمونەی ئەو پیلانانەش لە چوار کاتی جیاوازدا هەوڵ هەبووە بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران روونکردووەتەوە، ئێستا رێکاری یاسایی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتە گیراوەتەبەر و لێدەگەڕێن یاسا بڕیاربدات.
قوبادتاڵەبانی: چوار هەوڵ هەبووە بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک بافڵ
قوباد تاڵەبانی ئەوەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران روونکردووەتەوە، ئێستا رێکاری یاسایی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتەی لالەزار گیراوەتەبەر و لێدەگەڕێن یاسا بڕیاربدات.

No Comment! Be the first one.